بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر بە لادانی عەباس کامیل، حەسەن ڕەشاد ی وەک سەرۆکی نوێی دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرد.
عەباس کامیل سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی میسر بووەتە ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار و ڕێکخەری کاروباری دەزگا ئەمنییەکان و نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.
عەباس کامیل 62 ساڵە و بیست و شەشەمین سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی میسر و لە ساڵی 2018 ەوە لەو پۆستەدا بووە.
ناوبراو لە سەردەمی سەرۆکایەتی محەممەد مورسی وەزیری بەرگریی میسر بووە./.