بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەوەی کە ئەمریکا لە هێرشی سەر یەمەن فڕۆکەی بۆمبهێاوێژی بی 2 ناسراو بە شەبەحی بەکارهێنا، سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەن ڕایگەیاندووە توانا سەربازییەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی ئەمریکای ترساندووە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا ترسی لە تێکشکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی لە سەر ئاسمانی یەمەن بە هۆی سیستەمی بەرگری پێشکەوتوو و چالاکی ئەم وڵاتەوە هەیە.
سەرچاوە سەربازییەکەی یەمەن ڕایگەیاندووە کە هەر فڕۆکەیەکی شەڕکەر یان چەکێک کە ئەمریکا و بەریتانیا بۆ هێرشکردنە سەر یەمەن بەکاری دێنن، توانای لەناوبردنی چەکە ستراتیژییەکەی سوپای یەمەنی نییە.
ڕاشیگەیاندووە کە یەمەن واز ناهێنێت و درێژە بە پشتیوانییەکانی بۆ غەززە و لوبنان دەدات و هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیاش کاردانەوەی توندی بە دواوە دەبێت./.