بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە 17 ی تشرینی یەکەمی 2024 لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە کە وەک کاردانەوەیەکە لە بەرامبەر ئەو بەیاننامە هاوبەشەی یەکێتی ئەورووپا و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس کە لە سەر سێ دوورگەی ئەبوموسا، تونبی گەورە و بچووک بڵاو بووەتەوە.
عێراقچی ڕایگەیاندووە کە لە ڕوانگەی ئێرانەوە، ڕێگای ڕێز و هاوکاری کە لە کۆبوونەوەکانی نیۆیۆرک بە وڵاتانی ئەورووپی پێشنیار کرا، ئێستا بە ڕوبەڕوبونەوە وەڵام دراوەتەوە، بۆ نموونە بە سزادانی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی و تۆمەتبارکردنی بێ بنەمای ئێران بە داگیرکاری.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سێ دوورگەکە بەشێکن لە خاکی ئێران و بۆ هەمیشە وەها دەمێننەوە و سەردەمی ئەو سیاسەتە ناپاکانەی ڕۆژئاواش بەسەرهاتووە کە دەڵێن ناکۆکی و دابەشکاری بکە و حکومەت بکە./.