بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە 17 ی تشرینی یەکەمی 2024 لە قاهیرە لە گەڵ بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر کۆبووە.
بڕیارە عێراقچی لە گەڵ بەرپرسانی دیکەی میسر بە تایبەت سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت دۆخی غەززە و لوبنان ئامانجی سەردانەکەی عێراقچی بووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی لوبنان، سوریا، قەتەر، سعوودیە، عێراق و عۆمانی کردووە و بڕیارە سبەی هەینی سەردانی تورکیاش بکات./.