بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەلیل حەیە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییە عەرەبی و ئیسلامییەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە یەحیا سینوار تا دوایین هەناسەی ژیانی شەڕی کرد و شەهید بوو و تا دوایین چرکەکانی ژیانی لە غەززەدا مایەوە.
ناوبراو وتی: شەهیدبوونی یەحیا سینوار و ئەو سەرکردانەی کە پێش ئەو شەهید کران، ئەنجامێکی بەدەر لە بەهێزبوون و بەردەوامبوونی زیاتری بزوتنەوەکەی ئێمەی نابێت.
خەلیل حەیە وتی: دیلە زایۆنیستەکان هیچ کات ناگەڕێنەوە، مەگەر بە ڕاگرتنی شەڕ و کشانەوەی داگیرکاران لە غەززە و ئازادکردنی دیلەکانی ئێمە.
ڕاشیگەیاند کە بزوتنەوەی حەماس درێژە بە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودس دەدات./.