شەهیدبوونی یەحیا سینوار فەرماندە خۆڕاگرەکەی فەڵەستین، ڕووداوێکە کە نەک تەنیا گەلی فەڵەستین، بەڵکوو سەرجەم ئازادیخوازەکانی جیهانی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە. لە ڕوانگەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری گەورەی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە ڕوبەڕوبونەوە لە گەڵ ئەم جۆرە ڕووداوانە نابێت ببێتە هۆکاری خەم و بێهیوایی، بەڵکوو دەبێت ببێتە خاڵێک بۆ سەرکەوتن و سەلماندنی مافەکان. ئیمام بەردەوام جەختیان لەوە دەکردەوە کە گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی، گیانفیدایی و خۆبەخشینی پێویستە. شەهیدبوونی یەحیا سینواریش دەچێتە ئەم چوارچێوەیە و نابێت تەنیا لە ڕوانگەی نەبوونی سەرکردەیەکەوە سەیر بکرێت، بەڵکوو دەرکەوتنی بڕوا و ئیمانە بە ئامانجەکان و مافخوازیی گەلێک.
ئیمام خومەینی (رە) بەردەوام جەختیان لەوە دەکردەوە کە ڕێگای ئازادیی گەلێک، بە گیانفیدایی و بەخشینە گەورەکاندا تێپەڕ دەبێت. سینوار بە شەهیدبوونی ئەوەی وەبیری ئێمەدا هێناوەتەوە کە خەبات بۆ ئازادی و سەربەخۆیی، بە بێ خوێن و گیانفیدایی مسۆگەر نابێت. ئێمە دەبێت ئەم ڕووداوە نەک وەک کۆتایی، بەڵکوو وەک قۆناغێک لە ڕێگای سەرکەوتن ببینین. شەهیدبوونی ئەو بە واتای نزیکبوونەوەیە کە ئامانجە گەورەکان.
شەهیدبوونی یەحیا سینوار ئەگەرچی لەدەستدانی سەرکردەیەکی گەورەیە بەڵام نابێت بە واتای شکست خوێندنەوەی بۆ بکرێت. ئیمام خومەینی (رە) بە ئێمەی ڕاگەیاندووە کە ” چ بکوژرێین و چ بکوژین، ماف لە گەڵ ئێمەیە “. بە واتای ئەوەی کە خەبات لە ڕێگای خودا و بەرەنگاربوونەوەی زوڵم، بەردەوام بە سەرکەوتن دادەنرێت، چ لە چوارچێوەی شەهیدبوون و چ لە چوارچێوەی خۆڕاگریدا. هەربۆیە ئێمە دەبێت بەهێز و شانازییەوە درێژە بە ڕێبازەکەی بدەین.
کاردانەوەی ئێمە لە بەرامبەر ئەم جۆرە ڕووداوانە دەبێت لە گەڵ بڕوا بە خودا و خۆڕاگری بێت. ئیمام خومەینی (رە) بەردەوام باسی پیلانی دوژمنانیان بۆ بێهیواکردنی موسڵمانان کردووە و لە سەر ئەمەش هۆشدارییان داوە. دوژمنان بەم شەهیدبوونانە هەوڵ دەدەن ورەی خۆڕاگری لاواز بکەن، بەڵام دەبێت وەک شاخێک خۆڕاگر بین و موڵەتی ئەوە نەدەین کە شەهیدبوونەکان ئێمە لە ڕێگای ماف دوور بکەنەوە.
لە ڕوانگەی ئیمام خومەینی (رە) ەوە شەهیدبوون لە ڕێگای خودا نەک تەنیا کارەسات نییە، بەڵکوو خاڵێکە بۆ بەهێزبوونی ورەی خەبات و بەردەوامیدانی ڕێگاکە. یەحیا سینوار بە شەهیدبوونی، مەشخەڵی خۆڕاگریی داگیرساندەوە و ئەوەی بە تەواوی تێکۆشەرانی ڕێگای ڕاستی پیشاندا کە خەبات لە پێناوی ئازادی بە شەهیدبوون بە کۆتایی ناگات، بەڵکوو دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سەرکەوتنە.
بێگومان شەهیدبوونی یەحیا سینوار نابێتە دەسکەوتێک بۆ دوژمنی زایۆنیستی، بەڵکوو ورەی خۆڕاگری لە فەڵەستین و کۆمەڵگای ئیسلامیدا زیندووتر دەکاتەوە، ئێمەش دەبێت درێژەپێدەری ڕێگای شەهیدانێک وەک یەحیا سینوار بین و بە جیهانیان پیشان بدەین کە ئەم خەبات و خۆڕاگرییە ڕاناوەستێت.
شەهیدبوونی سینوار کۆتایی خەبات و خۆڕاگری نییە، بەڵکوو وەبیرهێنانەوەی ڕاستییەکە کە خوێنی شەهیدان، داری ئازادی ئاودێری دەکات و خۆڕاگری بەهیزتر و بەردەوامتر دەکات./.