بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باسم نەعیم یەکێک لە بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی حەماس ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە یەحیا سینوار سەرۆکی مەکتەبی سیاسی ئەو بزوتنەوەیە لە میانەی شەڕ و پێکدادان لە گەڵ هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید بووە.
ئەمەیە یەکەم لێدوانی بەرپرسێکی باڵای حەماسە بۆ پشتڕاستکردنەوەی شەهیدبوونی یەحیا سینوار. سەرەڕای ئەمەش بزوتنەوەکە هێشتا بەیاننامەی فەرمیی لەم بوارەدا بڵاو نەکردووەتەوە.
باسم نەعیم وتی کە بە شەهیدبوونی سەرکردەکان، حەماس هەر جار بەهێزتر و خۆشەویستتر بووە.
ناوبراو وتی: ڕاستە کە لەدەستدانی کەسە خۆشەویستەکانی وەک یەحیا سینوار زۆر بەئازارە بەڵام ئەوەی کە دڵنیاین، ئەوەیە کە لە ئاکامدا ئێمە براوە دەبین.
ئەو سەرکردەیەی حەماس وتی: ڕژێمی زایۆنیستی پێی وایە کە کوشتنی سەرکردەکانی ئێمە بە واتای کۆتایی بزوتنەوەکەمان و خەباتی گەلی فەڵەستینە، ئەوان دەتوانن هەر جۆرێک بیربکەنەوە و یەکەم جار نییە قسەی وەها دەکەن.
بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی پێنج شەممە 17 ی تشرینی یەکەمی 2024 ڕایانگەیاند کە یەحیا سینوار لە میانەی شەڕ و پێکدادانێک لە ڕەفەح کوژراوە.
زایۆنیستەکان پێشتر بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە سینوار لە گەڵ دیلەکانی ئەو ڕژێمە لە تونێلەکاندا خۆیی حەشار داوە./.