دوژمنەکەت وتی تۆ لە ژێر زەویدا خۆت حەشارداوە، بەڵام بە دەستی خۆی نیشانیدا کە تۆ لە سەر زەوییت و لە چەند مەترێکدا لێیان دووریت و ئەمساڵ هەمووی ڕاوەدوونێنیت، هەر وەک پێشتر. وتی تۆ قەڵغانت لە دیلەکانی ئیسرائیل درووستکردووە، خۆی نیشانیدا کە هیچ زیندانییەک قەڵغان نییە، وتی خەڵکی ترت لە ژێر زەوی و پێشەوە ناردووە، نیشانیدا کە قسەی بێمانا دەکات… وتی کە تۆ ترساویت… ئەو دوا دارە کە تۆ فڕێت دا بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەیان بینییان… دەیانویست بێدەسەڵاتی تۆ نیشان بدەن، ئیرادەت بڵاوکردەوە، شەرەفت بڵاوکردەوە، چاونەترسیتیان نیشاندا، نیشانتدا کە تۆ تا دوا سات لە گەڵ جەستەیەکی ئازارچێشتوو وەستاویت. ئەوان خۆیان، ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، لە لایەن ئەوانەی دەیانزانی درۆ دەکەن و لە لایەن ئەوانەی تێنەگەیشتن لەوەی چی دەڵێن بە هۆی گەمژەیی خۆیانەوە، دەنگۆی ئەوەیان بڵاودەکردەوە کە تۆ سیخوڕی ئەوانیت، بەم وێنانە، خۆیان دانیان بەوەدانا کە چەندە ئەوان مێشکی ژەنگاوییان ویستی ئەم قسانەیان هەبووە و هەموو درۆکانیان ئاشکرا بوو.
نتانیاهۆ و مشکەکانی تر بۆ پیرۆزبایی لە یەکتر ڕژان و شەرابیان خواردەوە، بەڵام ترس لە وێنەکانیاندا هاوار دەکات. هەروەها لە تەرمی مردووەکە دەترسان، بەڵام زنجیرەکەت وەسفی چیرۆکی شێرێک بوو کە دوژمنەکەی تەنانەت لە جەستەی بێ گیانیشی دەترسا، ئازایەتیاین نەبوو لەو جەستەیە نزیک ببنەوە کە دەستێکی بڕاوە و ژیانێکی زۆر لە جەستەدا نییە…
وە لە ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی شەهیدبوونت گۆڕاوین، وەک چۆن تووشی سەرسوڕمان بووین کە ئەم حاڵەتە بۆ ڕوویداوە؟ هەست بە دڵێک دەکەم کە بە قووڵی پاڵەپەستۆ و چرچ و لۆچ بووە، هەست بەو توڕەییە دەکەم کە دەتەقێتەوە و بێگومان ناتوانم ئارەزووی هەبوونی پاڵەوانی لەو جۆرە بشارمەوە…
بەڵام بەردەوام چیرۆکی یەحیا (د.خ) دەخوێنمەوە و هەرچی دەچمە پێشەوە لە تۆ نزیکتر دەبمەوە …. هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِیَّا رَبَّهُ … فَنَادَتْهُ الْمَلآئِكَةُ … أَنَّ اللّهَ یُبَشِّرُكَ بِیَحْیَى مُصَدِّقًا بِكَلِمَةٍ مِّنَ اللّهِ وَسَیِّدًا وَحَصُورًا وَنَبِیًّا مِّنَ الصَّالِحِینَ (ئالی عمران 38 و 39).
خودا مزگێنی لەدایکبوونی یەحیا، پشتڕاسکەرەوەی قسەی خودا و بەڕێز و پشوودرێژ و هەڵگری ڕاست و درووستەکانت پێدەبەخشێت ….
وە بەشێک لە چیرۆکەکانی پێغەمبەرەکان دەبینم کە دەڵێت: کاتێک سەری یەحیا بڕدرا و خوێنی کەوتە سەر زەوی، خوێنەکە دەستی بە کوڵان کرد. خەڵکی بەنی ئیسرائیل هەوڵیاندا پیسی بەسەر ئەم خوێنە بڕژێنن و بیکەنە ناوەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، ئەم خوێنەش دەکوڵێت تا بەخت ئەلنەسر حوکمڕانی بەنی ئیسرائیلی کرد و چەند هەزار کەسی بەنی ئیسرائیلی کوشت و تۆڵەی خوێنی یەحیای کردەوە.
خوایە لەم ڕوبەڕوبونەوەدا لە گەڵ ناپاکترین دروستکراوەکانی شەیتان، لەم شەڕەدا لە گەڵ سەگێکی هاری خوێنڕێژ (بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی)، لە ڕیزی ئەوانەدا ئێمە دانەنێیت کە کەمتەرخەم و بێ کاردانەوەن و دادەنیشن./.