بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەواڵی شەهیدبوونی یەحیا سینوار سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، نووسینێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردەوە.
لەو نووسینەدا هاتووە کە ” کاتێک ئەمریکییەکان سەدامیان لەو دۆخە شڵەژاوەدا لە کونێک لە ژێر زەویدا هێنایە دەرەوە، سەرەڕای ئەوەی کە چەکی لە دەستتدا بوو، دەپاڕایەوە کە ئەو نەکوژن. کەسانێک کە سەدامیان بە نموونەی خۆڕاگریی خۆیان دەزانی، تێکشکان، بەڵام کاتێک موسڵمانان شەهید سینواریان بە جلی سەربازی و لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی شەڕدا، نەک لە حەشارگەدا، لە بەرامبەر دوژمندا بینی، ورەی خۆڕاگری بەهێزتر دەبێت. ئەو نموونەیەک بۆ ئەو منداڵان و گەنجانەی فەڵەستین دەبێت کە بۆ ئازادی قودس درێژە بە ڕێبازەکەی دەدەن “.
نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیکردووەتەوە کە تا داگیرکاری و دەسدرێژی هەبێت، خۆڕاگری زیندووە، لە بەر ئەوەی کە شەهید زیندووە و ئیلهام بەخشە./.