بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە ” هەواڵی تیرۆر و شەهیدبوونی تێکۆشەری ماندوونەناس، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، جەنابی یەحیا سینوار، ئەگەرچی بۆ هەموو ئازادیخوازانی جیهان بە تایبەت گەلی قارەمانی فەڵەستین بەئازار بووە، لە هەمان کاتدا هێمایەکی ئاشکرای بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکار و منداڵکوژی زایۆنیستییە “.
پزیشکیان ڕایگەیاندووە کە ” شەهید سینوار لە ماوەی ژیانی خۆیدا ساڵانێک لە گرتووخانەکانی ڕژێمی ناپاکی زایۆنیستیدا بوو و پاش ئەوەش تا دوا ساتەکانی تەمەنی پڕ لە شانازیی خۆی قارەمانانە شەڕی کرد و ڕانەوەستا “.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ” شەهیدبوونی سەرکردە و فەرماندەکان هیچ کاریگەرییەکی لە سەر بەرەی خۆڕاگری لە بەرامبەر زوڵم و داگیرکاری نابێت “./.