بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتیبەکانی عێزدەین قەسام، باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە شەهیدبوونی یەحیا سینوار پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لەو پەیامەدا هاتووە کە ڕێگای خەبات و تێکۆشان تا ئازادکردنی فەڵەستین بەردەوام دەبێت و ڕاناوەستێت و باشترین بەڵگەی ئەمەش خۆڕاگریی فەڵەستینییەکانە یەک ساڵ پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا سەرەڕای ئەو هەموو تێچووە قورسەی شەڕەکە و تاوانە دڕندانەکانی دوژمنی زایۆنیستی.
قەسام ڕایگەیاندووە کە دوژمنی زایۆنیستی ئەگەر وا دەزانێت کە بە تیرۆری سەرکردە گەورەکانی خۆڕاگری وەک شەهیدان سینوار، هەنیە، نەسروڵڵا، عاروری و شەهیدانی دیکە دەتوانێت بڵێسەی خۆڕاگری بکوژێنێتەوە یان ناچار بە پاشەکشەی بکات، بە تەواوی لە هەڵەدایە و خۆڕاگری تا مسۆگەربوونی تەواوی ئامانجەکانی بەردەوام دەبێت./.