بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی بزوتنەوەی نۆجەبادا هاتووە کە ” شەهیدبوونی یەحیا سینوار سەرۆکی مەکتەبی بزوتنەوەی حەماس بە برا تێکۆشەرەکانمان پیرۆزبایی دەڵێین و لە هەمان کاتدا هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین، ئەو پیاوە ئازا و لێهاتووە کە وەک فەرماندە شەهیدەکانی دیکە، بەردەوام لە هێڵی پێشەوەی شەڕەکاندا بوو و پاشەکشەی نەدەکرد “.
لە بەیاننامەکەی نۆجەبادا هاتووە کە ” پاداشتی هەنگاونان لە ڕێگای جیهاد، شەهیدبوونە و ڕێبازی شەرەفمەندانەی بەرەی خۆڕاگری، هێڵێکی پیرۆزە کە تێکەڵاوی خوێنە پیرۆزەکانە و بەستێنی ڕزگاربوون لە کۆت و بەندەکانی داگیرکاری دابین دەکات “.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ” داگیرکاران کە لاوازییەکانیان بۆ جیهان ئاشکرا بووە، ئێستا بە ڕیگای تیرۆر دەیانەوێت شکستە مەیدانییەکانیان پەردەپۆش بکەن. ئەمە نموونەی لێدوانەکانی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵایە کە ڕژێمی زایۆنیستیی لاوازتر لە ماڵی جاڵجاڵۆکە پێناسە دەکرد “.
بزوتنەوەی نۆجەبای عێراق لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە ” جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەینەوە کە تا ئازادی قودس و پاککردنەوەی لە پیسی بوونی زایۆنیستەکان، شان بە شانی برایانمان لە فەڵەستین، بە قسە و کردار تا ئازادی قودس هاوکار و یارمەتیدەر دەبین “./.