بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ شەممە 19 ی تشرینی یەکەمی 2024، درۆنێکی حزبوڵڵا سەرجەم بەربەستە ئەمنی و بەرگرییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی تێپەڕاند و شوێنی مانەوەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمەی کردە ئامانج.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە 3 درۆن دزەیانکردووەتە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو و بانگەشەی ئەوەیانکردووە کە تەنیا یەکێک لە درۆنەکان ئامانجێکی لە ناوچەی قەیسارییە پێکاوە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دانی بەوەدا ناوە کە ئەو درۆنە بینایەکی لە ناوچەی قەیسارییە کردووەتە ئامانج بەڵام وردەکاری زیاتری بڵاو نەکردووەتەوە.
نووسینگەی نتانیاهۆ ڕەتیکردووەتەوە کە هیچ زانیارییەک لە سەر بوونی نتانیاهۆ لەو بینایەدا بڵاو بکاتەوە./.