بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنوەر ئیبراهیم ڕایگەیاند کە مالیزیا تازیەباری لەدەستدانی خەباتگێڕ و بەرگریکاری گەلی فەڵەستین شەهید یەحیا سینوارە کە بە شێوازێکی دڕندانە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کرا.
سەرۆک وەزیرانی مالیزیا وەک کەسایەتییەکی دیاری لایەنگری پرسی فەڵەستین لە باشور و رۆژهەڵاتی ئاسیا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ” جارێکی دیکە کۆمەڵگای جیهانی لە دەستەبەرکردنی ئاشتی و دادپەروەری شکستی هێنا و لە ئەنجامدا دۆخێکی دیکەی هێنایە پێشەوە “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ” مالیزیا بە توندی ئیدانەی تیرۆری شەهید سینوار دەکات و ئاشکرا بوو کە هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ لاوازکردنی پرسی ئازادیی فەڵەستین سەرکەوتوو نەبووە “.
سەرۆک وەزیرانی مالیزیا ڕایگەیاند کە ” دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستی دژی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە و دەبێت کوشتاری فەڵەستینییەکان بە زووترین کات ڕابگیرێت “./.