بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە عیبرییەکان ڕایانگەیاندووە کە سێ فەرماندە و چەند ئەفسەرێکی سوپای زایۆنیست لە جەبالیای باکوری غەززە لە ئاکامی ڕووداوێکی سەختدا کوژراون.
فەرماندەکانی دوو یەکەی 162 و 52 ی سوپای زایۆنیست لە ڕیزی ئەو کوژراوانەدا بوون. هەروەها فەرماندەی لیوای 401 ی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیش لەو ڕووداوەدا کوژراوە کە بە گەورەترین بەرپرسی سەربازیی ئەو ڕژێمە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە دادەنرێت.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە عەمید ئێحسان دەقسە فەرماندەی لیوای زرێپۆشی 401 کە لە جەبالیادا کوژراوە، لە گەڵ ئەو ئەفسەرەی کە 7 ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو کوژرا، باڵاترین بەرپرسی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستییە کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە تا ئێستا کوژراوە.
عەمید دەقسە بە هۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی سەربازییەوە کوژراوە. ناوبراو فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە جەبالیا بووە./.