بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە درۆنێکی حزبوڵڵا لە لوبنانەوە بە بێ زەنگی ئاگادارکردنەوەی سیستەمەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گەیشتە حەیفا و هێرشەکەی سەر ناوچەی قەیساریە و شوێنی مانەوەی بنیامین نتانیاهۆ پیشاندەری هێزی هەواڵگری و گەیشتن بە زانیارییەکانە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە حزبوڵڵا چەکی بەهێزی هەیە و ئامادەیە هاوکێشەکان بە کردنە ئامانجی بەرپرسانی باڵای ئەو ڕژێمە بگۆڕێت، هێرشەکەی قەیساریە لاوازبوونی سیستەمەکانی بەرگریی لە وەڵامدانەوەی هێرشە درۆنییەکان ئاشکرا کرد، حزبوڵڵا توانای خۆیی بۆ کردنە ئامانجی هەر ناوچەیەک و تێکدانی ژیانی ئاسایی خستووەتەڕوو./.