بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لالەنگی میوەیەکی وەرزییە و چارەسەری هەڵامەت و ئەنفلۆنزا دەکات، جەستە بە شێداریی دەهێڵێتەوە، لە هەمان کاتدا تەندرووستی پێست و قژ دەپارێزێت.
لالەنگی ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵی تێدایە، هەروەها ڕێژەی کالۆری کەمی تێدایە، تێکڕای کالۆرییەکەی لە نێوان ٦٠ بۆ ٨٠ کالۆریدا دەخەمڵێندرێت، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە هەڵبژاردەیەکی نایاب بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ڕێژەی کالۆری کەم بکەنەوە، رۆژانە خواردنی لالەنگی دەبێتە هۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکەیت، ئەمەش یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشدا.
لالەنگی جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە، بەشدارە لە باشترکردنی ئاستی وزە و بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم، بە هۆی کەمی ڕێژەی شەکرەکەیەوە، ئەمەش ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە.
بەڵام دەبێت ئاگادار بیت کە زیادەڕۆیی لە خواردنی نەکەیت چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە کۆئەندامی هەرس یان لەدەستدانی مینای ددان، گرنگە بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە بارودۆخی تەندرووستی تایبەتیان هەیە./.