بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شیر پڕە لە ماددە خۆراکییە سوودبەخشەکان بۆ جەستە، دیارترینیان کالیسیۆمە، کە یارمەتیدەرێکی زۆرە لە باشترکردنی تەندرووستی ئێسک و زیادکردنی هێزیان.
شیر سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و کالیسیۆم و ڤیتامین B12 و ڤیتامین D و فسفۆرە، بە بەردەوام خواردنەوەی شیر نەک تەنیا سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات، بەڵکوو یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی توندی نیشانەکانی تێکچوونی گەدە.
سەرەڕای سوودە تەندرووستییە سەرسوڕهێنەرەکانی شیر، بەڵام خواردنی بڕێکی زۆر لێی ڕەنگە زیان بە تەندرووستی بگەیەنێت.
ئەگەر شیرەکە پڕ چەوری بێت، دەتوانیت تەنیا یەک کوپ یان دوو کوپ لێی بخۆیتەوە، چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، هەروەها دەبێت دڵنیا بیت لەوەی کە تووشی بەرگەنەگرتنی لاکتۆز نەبوویت، چونکە لەم حاڵەتەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی تەندرووستی.
توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن باشترین کات بۆ خواردنەوەی شیر بۆ گەورەکان پێش خەوتنە، لەکاتێکدا باشترین کات بۆ منداڵان بەیانیانە.
جێگەی باسە خواردنەوەی شیر لە ئێواراندا یارمەتیت دەدات هەست بە خەواڵوویی بکەیت و شەوانە بە باشی بخەویت بەهۆی کەمی چالاکیی لەو کاتەدا جەستە زۆرترین ڕێژەی کالیسیۆم هەڵدەمژێت.
هەروەها باسیشیان لەوە کردووە کە دوور بکەونەوە لە تێکەڵکردنی میوە و شیر بەیەکەوە، بۆ ئەوەی دوور بکەونەوە لە هەندێک لە زیانە ئەگەرییەکانی ئەم مادەیە، وەک دروستبوونی ترشەڵۆک و هەستیاری و کۆکە./.