بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێ میوەی پایزی هەیە کە دەتوانن ڕۆڵی خاوێنکردنەوەی پێست بگێڕن.
لە درێژەدا ئاماژە بەو سێ میوەیە دەدرێت:
کولەکەی شیرین:
یەكێكە لە بەسوودترین خۆراكەكان، دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراكیی جۆراوجۆر، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەكات، خانەكانی پێست نوێدەكاتەوە بە هۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و C، شێداركەرەوەی سرووشتی پێستە و سوودی هەیە بۆ ئەو كەسانەی لە پایزدا پێستیان وشك دەبێت.
سێو:
لە یەك سێودا پێنج گرام ڕیشاڵ هەیە و %20ی پێویستی جەستەت بۆ ڕیشاڵ لە ڕۆژێكدا دابین دەكات، ڤیتامین C و پۆتاسیۆمی تێدایە، لە بەیانیان وزە بە جەستە دەدات، یارمەتی نەرمبون و جوانتربونی پێست دەدات، ئەگەر لە گەڵ هەنگوین تێكەڵ بكرێت، هەمان سوودی فیللەری بۆ پێست دەبێت.
هەنار:
بەهای خۆراكیی دەوڵەمەندە، بە تایبەت ئەگەر بە شەربەتی بخورێتەوە، ڕێژەیەكی زۆر لە دژە ئۆكسان و ڕیشاڵی تێدایە، بە هۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، سوودی هەیە بۆ ئەو كاتانەی توشی پەتا و هەڵامەت دەبیت و سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەكات./.