بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێ شەممە 22 ی تشرینی یەکەمی 2024 بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتلەی گرووپی برێکس سەردانی ڕووسیا دەکات.
ناوبراو لە شانزەیەمین کۆبوونەوەی لوتلەی برێکس لە قازان ناوەندی کۆماری تاتارستانی ڕووسیا بەشداری دەکات.
کۆبوونەوەی لوتکەی برێکس بە مەبەستی بەهێزکردنی فرەلایەنی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەم گرووپە و هەروەها ئەندامانی برێکس پڵەس و نزیکەکی 30 وڵات و ڕێکخراوی دیکە بە ناونیشانی برێکس و باشوری جیهان بەڕێوە دەچێت.
پزیشکیان لە کۆبوونەوەکانی برێکس دا سێ وتاری دەبێت و لە گەڵ سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا، چین، میسر و سەرۆک وەزیرانی هیندستان و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی دیکە بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کۆدەبێتەوە./.