بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازییەوە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران بکاتە ئامانج، وەڵامی تاران بەهێزتر و زیاتر لەوە دەبێت کە زایۆنیستەکان خەمڵاندنیان بۆ کردووە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر زایۆنیستەکان دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران بکەنە ئامانج، تاران وێڕای وەڵامدانەوە، سیاسەتەکانی ناوەکی لە بەرچاو دەگرێت.
ئەو سەرچاوە سەربازییە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی دامەزراوە و ژێرخانەکانیش بە هەر شێوازێک بکاتە ئامانج، بە دڵنیاییەوە ئێران هیچ پابەندبوونێکی نییە سەبارەت بە پاراستنی پانتایی و جۆر و چڕی کردەوەکانی لە دۆخی پێشوودا.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەمە خاڵێکی ڕوونە کە زایۆنیستەکان لێی تێدەگەن./.