جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 8, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ئابووری

ڕۆڵی بەکاربەر لە بازاڕگەریدا

جام کوردی – لە زانستی بازاڕگەریدا لایەنی پێشینە بۆ هەر کارێکی بازرگانی بریتییە لە بەکاربەر یان کۆتا بەکارهێنەر، کە ئەمەش میتۆدێکی نوێیە لە سەدەی ٢١دا کە پێویستە پسپۆڕانی بازاڕگەری گرنگی بە خواست و ویستی بەکاربەران بدەن بەتایبەتی لە خزمەتگوزاری بەکاربەراندا تا وابکەن بەکاربەر لە پەیوەندیدا بێت لەگەڵ ئەم یەکە بازرگانییە و بەردەوام سەردان بکاتەوە و هەموو جارێکیش ڕازیبێت و دڵخۆش بێت.

تشرینی یه‌كه‌م 21, 2024
in ئابووری
A A
0

RelatedPosts

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە

شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پرسیاری گرنگ ئەوەیە کە ئایا بەکاربەر لە بازاڕگەریدا بە پێشینە دادەنرێت؟

بەکاربەر بە پلەی یەکەم دێت

بیرۆکەی ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای تۆیۆتای یابانی کە خزمەتگوزاری بەکاربەرانی داهێنا و دوای ئەوان کۆمپانیا و زنجیرە مارکێتەکان و شوێنە بازرگانییەکانی تر پەیڕەویان کردەوە. کۆمپانیای تۆیۆتا ویستی لەم ڕێگەیەوە وا لە بەکاربەر بکات باشترین ئەزموونی هەبێت لە گەڵ بەرهەمەکانی کە ئۆتۆمبێلە، لە گەڵ ئەوەشدا کۆمپانیا باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکات بە جۆرێک لە یادەوەرییاندا بمێنێتەوە.

بەرپرسانی تۆیۆتا دەڵێن: “ڕازیبوونی کڕیار لە بازاڕگەریدا بە پێشینە دادەنرێت”. میتۆدی تۆیۆتا ئەمەیە ” هەمیشە بەکاربەر بە پلەی یەکەم دادەنرێت”. ئەم میتۆدە لە کات و ساتێکدا داهێنراوە کە هێشتا لە جیهاندا دوو چەمکی بازرگانی هەبوو ئەوانیش (بەرهەمهێنان) و دووەمیان (بەرهەم)، هێشتا کۆمپانیاکان نەگەیشتبوونە ئەو ئاستەی بە چەمکی (بازاڕگەری) کاربکەن. تۆیۆتا ساڵی ١٩٣٥ بەم بیرۆکەیە ئاڕاستەی بازرگانی گۆڕی.

فەلسەفەی بەکاربەر بە پلەی یەکەم دادەنرێت چییە؟

بەشێکی زۆری دونیای بازاڕگەری بریتییە لە فەلسەفە و دەروونزانی، لێرەدا فەلسەفەی ئەم دەستەواژەیە ئەوەیە کە بەکاربەر پێویستە تێکەڵ بکرێت بە ئەزموونی ئەو براندەی بووەتە دڵخوازی، نموونەیەکی گونجاو “کاتێک دەچیت کاڵایەک بکڕیت لە مۆڵێکی دیاریکراو، ژمارەیەک فرۆشگا دابینکراوە تا بازاڕی خۆت بکەیت لە خواردن و پێداویستی ڕۆژانە تاوەکو جلوبەرگ، هۆکار چییە کە لە ناو دەیان براندی جیاواز تۆ دانەیەک هەڵدەبژێریت؟” ئەمە ئەو میتۆدەیە کە براندی تۆیۆتا کاری لەسەر دەکات کە لەناو چەندین براندی جۆراوجۆر بەکاربەر تەنها براندی تۆیۆتا هەڵدەبژێرێت، چونکە ئەو خزمەتگوزارییەی پێشکەش دەکرێت لە یادی بەکاربەردا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

چۆن خزمەتگوزاری بەکاربەر دادەنرێت و سەرکەوتوو دەبێت؟

خزمەتگوزاری بەکاربەر پێشی دەگوترێت خزمەتگوزاری دوای کڕین کە بە دوو تەکنیک دەتوانرێت بەکاربەر بهێڵیتەوە لەسەر براندەکەت ئەویش لە ڕێگەی چاککردنەوەی بەرهەمەکە ئەگەر خراپ بوو یان گۆڕینی بەرهەمەکە لە ماوەی مانگێک دوای کڕین یان ڕێگەی دووەم گەڕاندنەوەی پارەکەی بەرهەمەکە بۆ کڕیار ئەگەر بە دڵی نەبوو.

لە بواری پیشەسازی ئۆتۆمبیلدا کۆمپانیاکان گرەنتی چەند ساڵێک دەدەن کە هەیانە ٥ ساڵ یاخود بە کیلۆمەتر ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هەزار کیلۆمەتر دەدەن کە لەو ماوەیەدا گۆڕینی ڕۆنی بزوێنەر و هایدرۆلیک و پشکنینی توندوتۆڵی ئۆتۆمبیلەکە لە لقەکانی خزمەتگوزاری ئەو براندە بە خۆڕاییە، ئەمەش وادەکات بەکارهێنەری ئەو براندە لە ئەزموون کردنی ئۆتۆمبیلەکە و شێوازی گفتوگۆ و کارکردنیان براندەکە ببێتە دڵخوازی.

چەند نموونەیەک سەبارەت بە خزمەتگوزاری بەکاربەر

ئەم نموونانە لە کتێبی Principles of marketing  چاپی ١٥ لە نووسینی فلیپ کۆتلەر و گاری ئاڕمسترۆنگ وەرگیراوە:

خانمێک لە کاتی چوونە سەر کار هەستی کرد ئۆتۆمبیلەکەی دەنگێکی نامۆی تێدایە، ئۆتۆمبیلەکەی بردە نزیکترین بنکەی خزمەتگوزاری براندێکی جیاواز چونکە بابەتەکە لەناکاو بوو. هەر چەندە بەپێی یاسا ئەو براندانە ئۆتۆمبیلی براندێکی تر ناپشکنن بەڵام کاتێک هۆکارەکەی بۆ ڕوون کردنەوە ئەوانیش هاوکاری خانمەکەیان کرد و ئۆتۆمبیلەکەیان پشکنی و بە ڕوخسارێکی هاوڕێیانە کارەکیان بۆ ڕایی کرد و لە بەرامبەریشدا پارەیان لێ وەرنەگرت.

کەسێک لە کۆگایەکی کەلوپەلی ناوماڵ ئامێرێکی جلشۆری لە براندێکی دیاریکراو کڕی، گرەنگی ساڵێکی پێدرا دوای ماوەیەک بەباشی کاری نەدەکرد هەرچەندە بەکاربەرەکە بە گرژی و توڕەیی قسەی لەگەڵ بەشی خزمەتگوزاری کۆگایەکە دەکرد بەڵام کارمەندی سەر هێڵ وەڵامی وشەکانی نەدایەوە و گوێی بۆ گرتبوو، کاتێک بەکاربەرەکە تەواو بوو پێی گوت “کەی دەرفەتت هەیە تیمی چاککردنەوە بێنە ماڵەکەت و ئامێرەکە چاک بکەنەوە؟ یاخود پشکنینی تەواو بکەن بۆ ئامێرەکە بزانن هۆکاری خراپ بوونی چییە؟

کەسێک لە ڕێگەی ئۆنڵاین بەرهەمێکی داوا کردبوو، بەڵام کە پێی گەیشت ئەوە نەبوو کە داوای کردبوو بەڵکو کاڵاکە بە هەڵە پێی گەیشتبوو، کاتێک پەیوەندی کرد بە بەشی خزمەتگوزاری فرۆشگا ئۆنڵاینەکە داوای ناردنی وێنەی کاڵاکە و بەرواری کڕینیان لێکرد لە هەژمارەکەی کاتێک داواکارییەکانی بۆ ناردن بێ داخستنەوەی پەیوەندییەکەی خێرا کارمەندەکە بەشی یاسایی فرۆشگاکە ئاگادار دەکاتەوە کە کاڵایەکە بە هەڵە نێردراوە، ئەوانیش کاڵایەکە وەردەگرنەوە و کاڵا ڕاستەکە دەنێرن و لەگەڵیدا کاڵایەکی تر کە تازە زیادکرابوو بۆ فرۆشگا ئۆنڵاینەکە بە دیاری دەدەن بە کڕیارەکە.

بەکاربەر بە پیشە دادەنرێت

لەمەوە دەردەکەوێت چەمکی بەکاربەر بە پێشینە دادەنرێت گرنگی خۆی هەیە لە کاری بازرگانیدا، چونکە ئەم چەمکە وا دەکات بەکاربەر یان کۆتا بەکارهێنەر ڕازیبێت و جارێکی تر سەردان بکاتەوە، هەرجارێکیش هات چەند کەسێکی نوێ بێنێت، چونکە تەکنیکی ڕیکلام کردن بۆ بەدەست هێنانی کڕیاری نوێ تێچووی زۆر زیاترە وەک لە قازانج، بۆیە دەبێت براندەکان لە ڕێگەی ڕازیبوونی بەکاربەر کە پێی دەگوترێت Customer Satisfaction هەوڵ بدرێت لە ڕێگەی ئەزموونی بەکاربەر کوالێتی و باشی بەرهەمەکە بگەیەنرێتە جەماوەری زیاتر.

بۆیە گرنگە خاوەنی ناوەندە بازرگانییەکان گرنگی بەم خاڵانە بدەن:

لێو بە خەندەبن، ڕوخساری گرژ و مۆن وادەکات بەکاربەر جارێکی تر نەگەڕێتەوە.

پێویستە گوێگر بن وەک لەوەی قسەکەر بن، دەبێت فرۆشیار گوێ لە داواکاری بەکاربەر بگرێت، نەوەکو بەکاربەر چی گوت ئەویش وەڵامی بداتەوە.

فرۆشیار دەبێت ئۆفەری گونجاو پێشکەش بە بەکاربەرە نوێیەکان بکات، لە وڵاتانی پێشکەوتوو کاردێک دەدرێتە بەکاربەر کە پێی دەڵێن Customer´s Card کە ئەوەی ئەم کاردەی هەبێت دەتوانێت سوودمەند بێت لە داشکاندنی هەفتانە، مانگانە، ساڵانە یاخود کۆتایی وەرزەکان. ئەمەش وا دەکات کڕیاری زیاتر ڕووی تێبکەن و لەبەر خاتری ئەم داشکاندنە زیاتر لە جارێک سەردان بکەنەوە.

فۆڕمی هەڵسەنگاندن بدەنە بەکاربەر لە ڕێگەی زانیارییەکانی کاردی بەکاربەر کە ئیمێڵی بەکاربەر تیایدا تۆمار کراوە، هۆکارەکەش ئەوەیە تا هەڵەکانیان یان کەم و کورتییەکانیان چاک بکەن. هەروەها لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەوە دەتوانن گرنگی زیاتر بدەن بە باشکردن و نەهێشتنی خاڵی لاوازیان.

بە پێی میتۆدی نوێی بازاڕگەری کە لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ هاتە کایەوە ناوەندە بازرگانییەکان دەبێت لە ناو کۆمپانیا و بارەگاکانیان بەشێکی تایبەت بکەنەوە بەناوی Customer Care یاخود بە کوردی گرنگی دان بە بەکاربەر کە بەشێکی سەربەخۆیە وەک بەشی ژمێریای و بازاڕگەری و فرۆشتن و سەرچاوە مرۆییەکان و کارگێڕی، سوودی ئەم بەشە ئەوەیە کە ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدایە لەگەڵ بەکاربەر، کاتێک کاڵایەکی نوێ دەکڕێت ڕۆژانە لە تۆڕێکی پەیوەندی بە زمانێکی ئاسان و ڕەوان سوودەکانی ئامێرەکە و چۆنیەتی کارکردنی و تواناکانی و تایبەتمەندییەکانی دەخرێتە ڕوو ئەگەر ئامێرەکە ئاڵۆز بێت، بۆ نموونە هەندێک براندی ئۆتۆمبیل تەکنەلۆجیای بەرزیان تێدایە ڕەنگە بەکارهێنەر هیچ لە بارەیانەوە نەزانێت بۆیە ڕۆژانە بە کورتە ڤیدیۆییەکی ئەنیمەیشنی ئەم تایبەتمەندیانەیان پێ ئاشنا دەکەن.

ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی زانیاری وەرگیراوە./.

Tags: بەکاربەر
Previous Post

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە

Next Post

ئایا ئابوری چین دەبێتە ئابورییەکی بەکاربەر؟

RelatedPosts

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە
ئابووری

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

حوزه‌یران 7, 2025
هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە
ئابووری

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە

حوزه‌یران 4, 2025
شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت
ئابووری

شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت

حوزه‌یران 4, 2025
بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟
ئابووری

بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟

حوزه‌یران 3, 2025
زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا
ئابووری

زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا

حوزه‌یران 1, 2025
ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد
ئابووری

ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد

ئایار 31, 2025
Next Post
ئایا ئابوری چین دەبێتە ئابورییەکی بەکاربەر؟

ئایا ئابوری چین دەبێتە ئابورییەکی بەکاربەر؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020