بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ئەمرۆ سێ شەممە ڕایگەیاند کە ئەو درۆنەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئاراستەی شوێنی مانەوەی بنیامین نتانیاهۆ لە ناوچەی قەیساریە کرا، ژرووی نووستنەکەیی کردووەتە ئامانج.
هاوکات ڕۆژنامەی هائارێتس ڕایگەیاندووە کە سێ کۆپتەری ڕژێمی زایۆنیستی لە خستنەخوارەوەی سێ درۆنەکەی حزبوڵڵای لوبنان شکستیان هێنا و یەکێک لەو درۆنانە ماڵی سەرۆک وەزیرانی کردە ئامانج و زیانێکی زۆری بە دواوە بووە.
پێشتر نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندبوو کە ئەو درۆنەی لە لوبنانەوە ئاراستە کراوە، ماڵی نتانیاهۆی لە ناوچەی قەیساریە کردووەتە ئامانج./.