بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان ئەمرۆ سێ شەممە لە پەراوێزی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهید یەحیا سینوار لە نووسینگەی بزوتنەوەی حەماس لە تاران وتی: لەم جیهانەی ئێستادا بەداخەوە ئەو وڵات و لایەنانەی بانگەشەی مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی دەکەن، خۆیان یەکەم پێشێلکاری ئەو یاسا و مافانەن کە بانگەشە دەکەن دەبێت پابەندی بین و شەڕی دژ بە خەڵکێک دەکەن و پشتیوانی لە ڕژێمێک دەکەن کە خەڵکی لە خاکی خۆیان دەرکردووە و ئاوارە کردووە.
ناوبراو وتی: کاتێک ئەم خەڵکە هەوڵی بەدەستهێنانەوەی مافی خۆیان و گەڕانەوە بۆ خاکی خۆیان دەدەن، وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا بە هەموو هێزێکەوە ڕژێمی زایۆنیستییان پڕچەککردووە و بەرگری لە هەر تاوانێکی دژە مرۆڤانەی ئەم ڕژێمە دەکەن، نازانین ئەو ویژدانانەی کە باس کە مافی مرۆڤ و مافی ژنان و منداڵان دەکەن، لە کوێن؟ بە دڵنیاییەوە ئەوانەی کە ئازادیخوازن و هەوڵی گەیشتن بە ماف و دادپەروەری دەدەن بە هیچ شێوازێک لە بەرامبەر داواکاری وڵاتانی ڕۆژئاوا بێدەنگ نابن.
پزیشکیان وتی: ئەمە شەڕێک نییە کە بە کوشتنی کەسەکان کۆتایی بێت، شەڕێکە کە بە جێگیرکردنی دادپەروەری و ڕەچاوکردنی مافی هەموو مرۆڤەکان بە کۆتایی دەگات.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشدارییدا کە هەر هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیستی بە توندی وەڵام دەدرێتەوە./.