بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە کە بنکەیەکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆژهەڵاتی یافا بە مووشەکی هایپەرسۆنیکی فەڵەستین – 2 کراوەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو مووشەکە سیستەمەکانی بەرگریی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیی تێپەڕ کردووە و گەیشتووەتە ئامانجەکەی خۆی.
ئەو بەرپرسەی یەمەن هەروەها ڕایگەیاندووە کە هێرشەکە لە چوارچێوەی پشتیوانی بەردەوام بۆ گەلی فەڵەستین بووە./.