بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی برێکس لە کازانی ڕووسیا کۆبوونەوە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر هەوڵی هاوبەش بۆ ناسینەوەی ئاسۆی گەشەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەش بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
سەرۆک کۆماری میسر جەختی لە سەر گرنگی نەهێشتنی ئاڵۆزییەکان و ڕێگری لە پەلکێشکردنی ناوچەکە بۆ شەڕێکی گەورە کردەوە.
سیسی هەروەها ڕایگەیاند کە دەبێت لایەنەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ ناوچەکە و چارەسەرکردنی قەیرانی مرۆیی لە فەڵەستین و لوبنان هانبدرێن./.