بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سکای نیوزی عەرەبی ڕاگەیاندووە کە ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکرێت.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە بڕیارە کۆبوونەوەکە سەرەتای مانگی تشرینی دووەم لە وڵاتی سعوودیە بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە بڕیارە لەو کۆبوونەوەدا چەندین پرسی وەک ڕاگرتنی شەڕی غەززە، گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکەکەی و جەختکردەوە لە سەر ڕێگاچارەی دوو دەوڵەتی و پرۆژەی ئاشتی عەرەبی تاوتوێ بکرێت./.