بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی برێکس لە کازانی ڕووسیا کۆبوونەوە.
دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە سەر بانگهێشتی فەرمی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە و لە کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی برێکس لە کازان ناوەندی کۆماری تاتارستان بەشدارە.
کۆبوونەوەی لوتکەی برێکس بە ناونیشانی ” بەهێزکردنی فرەلایەنی بۆ گەشەپێدان و ئاسایشی جیهانی دادپەروەرانە ” ڕۆژی چوارشەممە 23 ی تشرینی یەکەمی 2024 لە کازان دەستیپێکرد./.