بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و شی جینپینگ سەرۆک کۆماری چین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی برێکس لە کازانی ڕووسیا کۆبوونەوە.
سەرۆک کۆماری چین لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە گەڵ ئێران کردەوە.
شی جینپینگ وتی کە سەرەڕای گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان درێژە بە هاوکاریکردنی تاران دەدەین.
ناوبراو وتی کە بەو پێیەی گۆڕانکارییەکانی جیهان خێراتر بووە، گرنگی ستراتیژیی پەیوەندییەکانی پەکین و تاران زیاتر بووە.
سەرۆک کۆماری چین هەروەها ئاگربەست و کۆتایی شەڕی غەززەی بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بە پێویست ناو برد./.