بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم کۆنگرەیەدا بەرپرسانی خۆجێی کرماشان و نیشتمانیی ئێران لە گەڵ کەسایەتییە ئایینییەکانی سوننە و شیعەی پارێزگاکە بەشدارن. بنەماڵەی شەهیدانیش بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کردووە.
کۆنگرەکە لە دوو بەشی پێش و پاش نیوەڕۆ کارەکانی بەڕێوە دەبات. ئەم کۆنگرەیە لە هۆڵی کۆمەڵەی ئایەکانی کرماشاندا بەڕێوە دەچێت.
پێشتر کاربەدەستانی بەڕێوەبردنی ئەم کۆنگرەیە لە گەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆبوونەوە.
پارێزگای کرماشان لە سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی سەپێندراوی سەدام لە دژی ئێران، هەزار و 100 جار بۆردومان کرا و ئەم پارێزگایە شوێنی شەهیدبوونی 16 هەزار کەس بووە./.