بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمرۆ هەینی 25 ی تشرینی یەکەمی 2024، ڕژێمی زایۆنیستی هێرشی کردە سەر هوتێلێکی مانەوەی پەیامنێران لە گوندی حاسیبا لە پارێزگای نەبەتیەی باشوری لوبنان کە پەیامنێران و وێنەهەڵگران تێیدا نیشتەجێ بوون.
دەزگای فریاگوزاریی لوبنان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ئەم هێرشەدا 3 پەیامنێر شەهید و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوون.
وەسام قاسم وێنەهەڵگر، غەسان نەجاڕ وێنەهەڵگر و محەممەد ڕەزا بەرپرسی تەکنیکی کەناڵی ئەلمەیادین لەو هێرشەدا شەهید کران.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی هەینی 13 جار هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی باشوری لوبنان./.