بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە لە میانەی شەڕ و پێکدادانەکانی باکوری غەززە، ئەفسەرێک و دوو سەرباز کوژراون.
ئامیت سگال پەیامنێری زایۆنیست ڕایگەیاندووە کە سێ سەربازی کوژراو تەمەنیان، 22 و 21 ساڵە بوون. کەسی یەکەم ناوی باراک یسرائیل بووە کە فەرماندەی گرووپێک لە لیوای 196 بووە.
زایۆنیستی دووەم، عیدۆ بن زیوی بووە کە یەکێک لە ئەندامانی لیوای 196 بووە. کەسی سێهەمیش هیلیل عوودادیا بووە و بە هەمان شێوە ئەندامی ئەو لیوایە بووە.
بە پێی ئامارە فەرمییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی کە زۆر بە کەمی زیانەکانی بڵاو دەکاتەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، 13 ئەفسەر و سەربازی زایۆنیست لە غەززە و لوبنان کوژراون و زیاتر لە 50 کەسیش بریندار بوون.
شرۆڤەکارێکی کاروباری فەڵەستین لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاندووە کە ” لە کوێن ئەو کەسانەی کە دڵنیایی هەڵوەشانەوەی حزبوڵڵایان دەدا؟ چارەنووسی ئەو بەڵگەی کە بڵاوکرایەوە حزبوڵڵا هێزی نەماوە، چی دەبێت؟