بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازییەوە ڕایگەیاندووە کە ئێران وەک چۆن پێشتر جەختی لە سەر کردووەتەوە، ئامادەی وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستییە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە ئێران مافی خۆی بۆ وەڵامدانەوەی ئەم دەسدرێژییە بە پارێزراو دەزانێت و گومان لەوەدا نییە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر هەر هەڵەیەکی، وەڵامێکی گونجاو وەردەگرێت./.