بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ئەکسیۆس لە سەر زاری سێ سەرچاوە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی هەینی و پێش هێرشەکانی بەرەبەیانی شەممە، داوای لە ئێران کردووە کە وەڵامی ئەو هێرشانە نەداتەوە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە پەیامەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕاستیدا هەوڵی سەرکردەکانی ئەو ڕژێمە بۆ سنوردارکردنی هێرشەکانی لە نێوان تەل ئەبیب و تاران و ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان بووە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێگای لایەنی سێهەمەوە ئەو پەیامەی بە ئێران داوە./.