بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی عۆمان بە توندی ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر ئێران کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی عۆمان ئەم هێرشانەی بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری ئێران و یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەروەها بە هۆکاری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە ناو بردووە.
عۆمان داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە بە شێوازی کاریگەر بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە و ڕێگری لە دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە هەنگاو بنێن.
عۆمان هەروەها داوای چارەسەری بنەڕەتیی بۆ قەیرانی ئێستای ناوچەکە و کۆتایی هێنان بە داگیرکاری لە سەر خاکی فەڵەستین و وڵاتانی عەرەبی کردووە و ڕایگەیاندووە کە گەلی فەڵەستین مافی ئەوەیان هەیە لە سنورەکانی 1967 و لە چوارچێوەی پرۆژەی ئاشتی عەرەبی، وڵاتی سەربەخۆی خۆیان هەبێت./.