بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باسم عەوادی وتەبیژی فەرمی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی درێژە بە سیاسەتی دوژمنکارانە و پەرەپێدانی شەڕ لە ناوچەکە و دەسدرێژی ئاشکرا بۆ سەر وڵاتانی دیکە دەدات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە عێراق پێشتر لە سەر لێکەوتە مەترسیدارەکانی بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر هەڵسووکەوتی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت لە دژی گەلی فەڵەستین و دەسدرێژییەکانی سەر لوبنان و سوریا و هەروەها هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران هۆشداری داوە.
عەوادی بە توندی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە عێراق لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت./.