بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: خەباتی گەورە و لێهاتوویی هێزی بەرگری ئاسمانیی ئێران بە ئەرتەش و سوپای پاسدارانەوەی ئەوەی سەلماند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە هەر ڕوبەڕوبونەوەیەکی ئێراندا هەموو کات بووەتە گاڵتەجاڕییەکی جیهانی.
ناوبراو وتی: بەراوردکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی بەڵێنی ڕاستگۆیانەی یەک و دووی ئێران و دەسدرێژییە سەربازییەکەی رژێمی زایۆنیستی، بەڵگەیەکی ڕوونە لە سەر توانای بەرگری هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. ڕژێمی زایۆنیستی هیچ دەسکەوتێکی بەدەر لە کۆمەڵکوژی و کوشتاری ژیان و منداڵانی بێ بەرگری و بێ تاوان لە غەززە و لوبنان نەبووە.
قاڵیباف دەسدرێژییە سەربازییەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر ئێران لە ڕووی لاوازی و وەک شکستێکی دیکەی ئەو ڕژێمە ناو برد و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە مافی یاسایی و ڕەوای خۆی دەزانێت لە چوارچێوەی مادەی 51 ی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وەڵامی ئەم دەسدرێژییە بداتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: هۆشداری بە ئەمریکا دەدەین کە پشتیوانی سەرەکی و هاوبەشی تەواوی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە، ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی کۆنتڕۆڵ نەکات، ئەو ڕژێمە چارەنووسێکی ترسناک بۆ خۆی و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە درووست دەکات./.