بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیدانەی دەسدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر ئەم وڵاتە کرد.
وەزیری دەرەوەی قەتەر لەو وتووێژەدا دوایین ڕەوشی ناوچەکەی لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی تاوتوێ کرد و وتی کە پێویستە ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان بکرێت.
ئالی سانی داوایکرد لایەنەکان بە پشوودرێژییەوە سەیری دۆخی ناوچەکە بکەن و لە هەر هەنگاوێک کە پەرە بە ئاڵۆزییەکان دەدات، خۆیان بە دوور بگرن./.