بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وردەکاری ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە 7 مانگی ڕابردووی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی لە لایەن دەستەی گومرکەوە بڵاو کرایەوە.
لە 7 مانگەی سەرەتایی سآڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی، 50.6 ملیۆن تەن کاڵا بە بەهای 20 ملیار و 364 ملیۆن دۆلار لە لایەن ئێرانەوە هەناردەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی کراوە.
هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە 7 مانگەی ئەمساڵ بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 15 و لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 22 بەرزبوونەوەی هەبووە.
لە ماوەی 7 مانگی ڕابردووی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاویدا ئێران 12.4 ملیۆن تەن کاڵای بە بەهای 20 ملیار و 356 ملیۆن دۆلار لە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی هاوردە کردووە.
ڕیژەی هاوردەی ئێران لە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لەم 7 مانگەدا بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، لە ڕووی کێشەوە لە سەدا 14 و لە ڕووی بەهاوە لە سەدا 21 بەرزبوونەوەی هەبووە.
کۆی گشتی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە 7 مانگەی سەرەتایی ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاوی (هەناردە و هاوردە) 63 ملیۆن تەن بە بەهای 40 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار دۆلار بووە./.