بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ” بۆ ئاگاداری گەلی بەشەرەف و ئازای ئێرانی ئیسلامی ڕادەگەێندرێت کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی دوژمنی زایۆنیستی لە دەسدرێژییەکی ئاشکرا و دژ بە یاسای نێودەوڵەتی لە بەرەبەیانی شەممە 26 ی تشرینی یەکەمی 2024، بە کەڵک وەرگرتن لە بۆشایی لەبەردەستی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا لە عێراق و لە سەد کیلۆمەتری سنورەکانی ئێران و لە دوورەوە، ژمارەیەک مووشەکی ئاسمانی دوورمەودای کە سەری جەنگیی یەک لە سەر پێنجی کڵاوەی مووشەکە بالستییەکانی ئێران بووە، ئاراستەی چەند بنکەیەکی سەربازی ئێران لە پارێزگاکانی ئیلام و خوزستان و دەوروبەری پارێزگای تاران کرد کە بە هۆی بەرگری درەوشاوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئێران زیانەکان زۆر سنوردار و کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە و تەنیا زیانێکی زۆر کەم بە چەند سیسیەمی ڕاداری گەیشتووە کە هەندێک لەوان دەستبەجێ چاک کرانەوە و هەندێکی دیکەش چاک دەکرێنەوە “.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ” لەم کردەوە نایاساییەدا بە ئامادەیی هێزی بەرگری ئاسمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران، ژمارەیەکی بەرچاو لە مووشەکەکان تێکشکێندران و هەروەها ڕێگری لە فڕۆکەکانی دوژمن کرا بێنە هەرێمی ئاسمانی وڵاتەوە “.
ڕاشیگەیاندووە کە ” کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پاراستنی مافی یاسایی و ڕەوای خۆی بۆ وەڵامدانەوەی لە کاتی گونجاودا، جەخت لە سەر ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی لە غەززە و لوبنان بۆ ڕێگری لە کوشتاری خەڵکی زوڵملێکراو دەکاتەوە “.
لە کۆتایی ڕاگەێندراوەکەی سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا هاتووە کە ” بە حکومەتی تیرۆریستی و تاوانباری ئەمریکا کە رۆڵی سەرەکیی لە پشتیوانیکردنی کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکەدا هەیە، هۆشداری دەدرێت کە بۆ ڕێگری لە تەشەنەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ماوچەکە و کوشتاری خەڵکی بێ تاوانی غەززە و لوبنان، ئەم ڕژێمە نایاساییە کۆنتڕۆڵ بکات کە خۆی و هاوپەیمانەکانی خستووەتە گێژاوێکی کەم وێنە “./.