بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ئەنجامی ئەوەی بارهەڵگرێک خۆیی بە وێستگەی پاسی شاری تەل ئەبیب لە نزیک بارەگای دەزگای هەواڵگری مۆساد داداوە، دەیان زایۆنیست کوژران و بریندار بوون کە ڕەوشی تەندرووستی ژمارەیەک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
ئەو بارهەڵگرە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیی لە نزیک بنکەی سەربازیی گلیلۆت لە باکوری تەل ئەبیب شێلا و بەو هۆیەوە زیاتر لە 50 کەس بریندار بوون و 6 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.
زۆربەی بریندارەکان لە ئەندامانی یەکەی هەواڵگری سەربازین کە بە یەکەی 8200 ناسراوە.
ڕادیۆ ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی سوپا ویستی چوونەوەیان بۆ بنکە سەربازییەکەی خۆیان هەبووە کە ئەو ڕووداوەیان بەسەردا هاتووە./.