بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ناسراو بە IUMS کە بەرگری لە قودس و مزگەوتی ئەقسا وەک ئەرکی سەر شانی موسڵمانان دەزانێت، لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی دەسدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر ئێران کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دەسدرێژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئێران هەنگاوێکی تاوانبارانەیە و مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی ناوچەیی لێدەکەوێتەوە.
یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لە درێژەی بەیاننامەکەیدا بە توندی ڕەخنەی لە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر تاوانی زایۆنیستەکان گرتووە و داوای لە گەلان و وڵاتانی موسڵمان کردووە لە بەرامبەر ئەم ڕژێمە تاوانبار و داگیرکارە هەنگاوی بەپەلەیان هەبێت./.