بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەفریقای باشوردا بە ئاماژە بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە و لوبنان هاتووە کە ” ئەفریقای باشور پێداگری لە سەر داواکارییەکەی خۆی بۆ ئاگربەستی بەپەلە، دابینکردنی هاوکارییە مرۆییەکان، کۆتایی هێنان بە داگیرکاری، ڕووخاندنی ژێرخانەکان و سزادانی بەکۆمەڵی فەڵەستینییەکان دەکات و جەخت لە سەر جێبەجێکردنی بەپەلەی بڕیاری 2735 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیش دەکاتەوە “.
وەزارەتی دەرەوەی ئەفریقای باشور وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئێران ڕایگەیاندووە کە ” ئۆپەراسیۆنە سەربازییە وشکانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سێ هەفتەی ڕابردوو بە تایبەت هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەی کەمال عودوان بە توندی ئیدانە دەکرێت و دەستبەسەرکردنی 44 کەس لە فەرمانبەرانی ئەو نەخۆشخانەیە و ڕووخاندنی نەخۆشخانەکە و ناوەندەکانی دیکەی تەندرووستی لە کەرتی غەززە بە پێشێلکردنی جیدی یاسای نێودەوڵەتی و مرۆڤدۆستانە دادەنرێت “./.