بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تویژەران ئاماژە بەوە دەدەن کە خواردنی سێ گوێز لە بەیانیدا چەندین سوود بە جەستە دەبەخشێت.
سوودەکانی خواردنی گوێز لە ژەمی بەیانیدا بریتین لە:
دابەزاندنی کێش:
گوێز دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڕیشاڵ کە وزە بە جەستەت دەبەخشێت و هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆر بە تێری دەتهێڵێتەوە.
باشترکردنی تەندرووستی دڵ:
خواردنی گوێز لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی باشترکردنی تەندرووستی دڵ و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، جگە لەوەش یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ و چەورییە خراپەکانی جەستە دەدات.
وزە دەبەخشێت بە جەستە:
دەبێتە هۆی زیادکردنی وزە و یارمەتیدەرە بە درێژایی ڕۆژ بە باشی کاربکەیت، ئەمەش بە هۆی بوونی ڤیتامین و کانزا و کالیسیۆم و ئۆمیگا ٣ و ماددە خۆراکیەکانی تری تێدایە.
باشترکردنی تەندرووستی مێشک:
گوێز بە خۆراکی مێشک دادەنرێت چونکە یارمەتی باشترکردنی کارایی مێشکت دەدات، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر و میتابۆلیزم زیاد دەکات، جگە لەوەش خواردنی گوێز دەبێتە هۆی ئەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا کەم بکاتەوە و یارمەتیدەر بێت لە دابەزاندنی کێشدا.
دژە ئۆکسێنەری بەهێزە:
وەک دژە ئۆکسێنەر کاردەکات و بەم شێوەیە ڕێگری لە تێکچوونی خانەکان دەکات و بەرەنگاری هەوکردن دەبێتەوە./.