جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 7, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home زانست و تەندرووستی

نەخۆشی شەکرە چ کاریگەرییەکی لە سەر جەستە دەبێت؟

جام کوردی – بەرزی ئاستی شەکری خوێن دەکرێت زیان بە بەشەکانی جەستە بگەێنێت، لەوانە دڵ و قاچ و چاوەکان، ئەمەش پێیان دەوترێت ئاڵۆزییەکانی نەخۆشی شەکرە. بەڵام دەتوانیت هەنگاو بنێیت بۆ ڕێگریکردن یان دواخستنی زۆرێک لەم کاریگەرییە لاوەکیانەی نەخۆشی شەکرە. لەوانەیە گوێت لە تیمی چاودێری تەندرووستی بێت کە باسی دوو جۆری ئاڵۆزی نەخۆشی شەکرە دەکات: ئەوانەی کە بە تێپەڕبوونی کات درووست دەبێت پێی دەوترێت ئاڵۆزییە درێژخایەنەکان و ئەوانەی کە دەکرێت لە هەر کاتێکدا ڕووبدات پێی دەوترێت ئاڵۆزییە توندەکان.

تشرینی یه‌كه‌م 28, 2024
in زانست و تەندرووستی
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەدا ئاماژە بەو کێشە و گرفتە تەندرووستییانەی جەستە دەدرێت کە سەرچاوەکەیان بۆ نەخۆشی شەکرە دەگەڕێتەوە.

کێشەکانی چاو

هەندێک لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە تووشی نەخۆشییەکی چاو یان تۆڕەی چاو دەبن کە پێی دەوترێت نەخۆشی چاوی پەیوەند بە شەکرە و دەتوانێت کاریگەری لە سەر بینایی چاو هەبێت. ئەگەر نەخۆشییەکە زوو دیاریکرا بە زۆری لە تاقیکردنەوەی پشکنینی چاو ئەوا دەتوانرێت چارەسەر بکرێت و ڕێگری لە لەدەستدانی بینین بکرێت.

کێشەکانی پێ

کێشەی پێیەکانی پەیوەند بە شەکرەوە زۆر گەورەیە و دەتوانێت ببێتە هۆی بڕینەوەی پێیەکان ئەگەر چارەسەر نەکرێت. زیانی دەمارەکان دەتوانێت کاریگەری لە سەر هەستی پێیەکانت هەبێت و بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەتوانێت زیان بە سوڕی خوێن بگەیەنێت، ئەمە وا دەکات هێواشتر برینەکان و برینداربوونەکانی پێیەکان  چاکببنەوە. بۆیە گرنگە بە پزیشک بڵێیت ئەگەر تێبینی هەر گۆڕانکارییەک بکەیت لە شێوەی پێیەکانت یان هەستکردن بە پێیەکانت.

بەرزی پەستانی خوێن و بەرزی کۆلیسترۆڵ

ئەگەر نەخۆشی شەکرەی جۆری دووت هەبێت، جەستە ناتوانێت بڕی پێویستی ئەنسۆلین بەرهەم بهێنێت یان بە شێوەیەکی کاریگەر بەکاری بهێنێت (ئەو هۆرمۆنەی کە ئاستی شەکری خوێن ڕێکدەخات). لەم کاتەدا بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن پەیوەندی هەیە بە بەرزی کۆلیسترۆڵی LDL و بەرزی ترایگلیسیراید، چونکە ئەنسۆلین لە گەڵ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکری خوێن ڕێگری لە شکاندنی چەورییەکان دەکات. کاتێک ئەنسۆلین شکست دەهێنێت لە ڕێگریکردن لە چەورییەکان، زیادبوونی چەوری خوێن یان ترایگلیسیراید ڕوودەدات و ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

هەروەها بەرزی شەکری خوێن دەتوانێت زیان بە لوولەکانی خوێن و تەنانەت ئەو دەمارانە بگەیەنێت کە دڵ کۆنترۆڵ دەکەن. لوولە زیان پێگەیشتووەکان چەوری خوێن کۆدەکەنەوە کە دواتر ڕەق دەبن و لە خوێنبەرەکاندا کۆدەبنەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی نەخۆشی دڵ و بەرزی پەستانی خوێن.

جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک

کاتێک نەخۆشی شەکرەت هەیە، بەرزی شەکری خوێن بۆ ماوەیەک زیان لە لوولەکانی خوێن دەگەێنێت. هەندێک جار دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک.

کێشەکانی گورچیلە

نەخۆشی شەکرە لەوانەیە ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە گورچیلەکان بۆ ماوەیەکی درێژ کە وادەکات پاککردنەوەی شلە و پاشماوەی زیادە لە جەستە قورستر بێت. ئەمەش بەهۆی بەرزی ئاستی شەکری خوێن و بەرزی پەستانی خوێنەوە درووست دەبێت. بە نەخۆشی گورچیلەی پەیوەند بە نەخۆشی شەکرەوە ناسراوە.

زیان گەیاندن بە دەمارەکان

هەندێک لەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە لەوانەیە زیانی دەماریان هەبێت بەهۆی ئاڵۆزییەکانی بەرزی ئاستی شەکری خوێن. ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە بۆ دەمارەکان قورستر بێت تا پەیامەکان لە نێوان دەماخ و هەموو بەشەکانی جەستەمان بگوازنەوە بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت لە سەر چۆنیەتی بینین و بیستن و هەستکردن و جووڵە.

کەمبوونەوەی تەندرووستی دەماخ

بەرکەوتنی درێژخایەن بە بەرزی ئاستی شەکری خوێن دەماخ دەخاتە مەترسییەوە و کەمبوونەوەی زانستی زیاد دەکات و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی خەڵەفان و پەککەوتەبوونی مێشک زیاد دەکات. ئەگەر نەخۆشی شەکرە بە باشی کۆنترۆڵ نەکرێت لە ڕێگەی خۆراک و وەرزش و دەرمانەوە، دەکرێت خێراتر ئەزموونی لەدەستدانی چالاکی دەماخی بکەیت.

ئەگەر تێبینی کەمبوونەوەی یادەوەریت کردووە یان بە بەردەوامی ئەزموونی تەمی مێشکت کردووە، ئەوا لە نزیکەوە چاودێری ئاستی گلوکۆزی خوێنت بکە و ڕاوێژ بە پزیشک بکە. جگە لە کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن، دەتوانیت ڕۆژانە ٣٠ خولەک وەرزش بکەیت و ڕێگایەک بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی مێشک چالاک و چالاکتر بێت. بۆ نموونە خوێندنەوە، کارکردن، کۆمەڵایەتیبوون، یاریکردن بە یارییە ڤیدیەییەکان و چالاکییە سەرنجڕاکێشەکانی تر دەتوانن زیاتر بیرەوەریت باس بکەن.

نەخۆشییەکانی پووک و کێشەکانی دیکەی دەم

زۆر بوونی شەکر لە خوێندا دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی شەکر لە لیکدا. ئەمەش بەکتریا دەهێنێت کە ترش بەرهەم دەهێنێت و هێرش دەکاتە سەر مینای ددان و زیان بە پووک دەگەیەنێت. هەروەها لوولەکانی خوێن لە پووکدا لەوانەیە بەهەمان شێوە زیانیان پێبگات و وا لە پووک دەکات زیاتر تووشی هەوکردنەکان ببن.

هەوکردنی بەکتریایی و کەڕوویی

هەوکردن یەکێکە لە باوترین ئاڵۆزییەکانی نەخۆشی شەکرە. بەرزبوونەوەی شەکری خوێن وادەکات زیاتر تووشی هەوکردنی جۆراوجۆری پێست و هەوکردنی کەڕوو بێت کە دەبێتە هۆی هەوکردنی ڕێڕەوی میز و خوران و هەوکردنی کەڕوویی ئەندامەکانی زاوزێ.

هەروەها هەندێک لە دەرمانەکانی شەکرە دەتوانن ببنە هۆی هەوکردنی کەڕوو، بەتایبەتی لە ناوچەی زاوزێدا، چونکە دەردانی گلوکۆز لە میزدا زیاد دەکات. گلوکۆزیش خۆراک بە بەکتریا و کەڕوو دەدات، بەمەش هاندانی گەشەکردن و هەوکردن دەدات. واتا کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردن لە هەوکردنە کەڕوویی و بەکتریاییەکانی ڕێڕەوی میز.

نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی وەک شێرپەنجە

ئەگەر نەخۆشی شەکرەت هەیە، مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاترە. هەندێک چارەسەرەکانی شێرپەنجە دەکرێت کاریگەرییان لە سەر شەکرە هەبێت و کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن قورستر بکات.

کێشەی سێکسی لە ئافرەتاندا

زیان گەیاندن بە لوولەکانی خوێن و دەمارەکان دەتوانێت بڕی ئەو خوێنە سنووردار بکات کە دەڕوات بۆ ئەندامە سێکسییەکان و بەمەش ڕەنگە هەندێک لە هەستەکان لە دەست بدەیت. ئەگەر شەکری خوێنت بەرزە، ئەگەری تووشبوونت بە کەڕوو یان هەوکردنی ڕێڕەوی میز و ئەندامەکانی زوازێ زیاترە.

کێشەی سێکسی لە پیاواندا

لەگەڵ بوونی نەخۆشی شەکرە دەکرێت بڕی خوێن ڕۆیشتن بۆ ئەندامە سێکسییەکان سنووردار بکرێت کە ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە زەحمەت بگەیتە هەستی ورووژاندنی سێکسی. هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی کارکردنی ڕەپکە شانەکان و ئەمەش دەتوانێت هەندێکجار حاڵەتێک دروست بکات کە پێی دەوترێت بێهێزی سێکسی.

هەناسەبڕانی کاتی خەوتن

بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەناسەبڕانی کاتی خەوتن هانی نەخۆشی شەکرە دەدات چونکە دەبێتە هۆی بەرگری ئەنسۆلین و بەرگەگرتن لە گلوکۆز. زانست بە تەواوی لە پەیوەندییەکە تێناگات، بەڵام ئەگەر یەکێک لەم حاڵەتانەت هەبێت (شەکرە یان هەناسەبڕانی کاتی خەوتن)، ئەگەری ئەوەت زیاترە کە ئەوی تریانیشت هەبێت. هەروەها ٧١٪ی ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە نەخۆشی هەناسەبڕانی کاتی خەوتنیان هەیە، ئەمەش وا دەکات کە بە یەکێک لە ئاڵۆزییەکانی نەخۆشی شەکرە دابنرێت.

ئەگەر نەخۆشی هەناسەبڕانی کاتی خەوتنت هەیە، شانەی پشتەوەی گەرووت لە کاتی خەوتندا دەکەوێتە ناو ڕێڕەوی هەواوە و ڕێگری لە هەناسەدان دەکات. لە کاتێکدا کە ڕێڕەوی هەواکەت بەربەست کراوە، دەکرێت بۆ چەند خولەکێک هەناسە نەدەیت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کۆمەڵێک کێشەی تەندرووستی و خەواڵوویی و خەوداهاتن لە ڕۆژدا.

لەدەستدانی بیستن

ئەمەش یەکێکە لە ئاڵۆزییە کەم ناسراوەکانی نەخۆشی شەکرە. لەوانەیە هەرگیز بیرت لەوە نەکردبێتەوە کە گوێیەکانی ناوەوە لوولەکانی خوێنیان تێدابێت، بەڵام ئەوان بەو جۆرەن. هەروەک لوولە خوێنەکانی دیکەی لەش، بەرزی شەکری خوێن دەتوانێت زیانیان پێبگەیەنێت و ببێتە هۆی لەدەستدانی بیستن. تا زیاتر زیان بە لوولە خوێنەکانی گوێی ناوەوەت بگات، لاوازبوونی بیستن خراپتر دەبێت.

بە گشتی کەمبوونەوەی هەستی بیستن دەکرێت لە گەڵ تەمەندا ڕووبدات. بەڵام لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە کە ئەو ئافرەتانەی کە نەخۆشی شەکرەیان کۆنترۆڵ نەکراوە بە شێوەیەکی بەرچاو ئاستی لەدەستدانی بیستنیان بەرزترە./.

 

 

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

Tags: نەخۆشی شەکرە
Previous Post

خواردنی گوێز لە ژەمی بەیانیدا کاریگەرییەکی زۆری لە سەر تەندرووستی هەیە

Next Post

گرنگترین نیشانەکانی کەمی کالسیۆم لە ئافرەتاندا

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن
زانست و تەندرووستی

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

حوزه‌یران 6, 2025
لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟
زانست و تەندرووستی

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

حوزه‌یران 4, 2025
چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک
زانست و تەندرووستی

چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک

حوزه‌یران 3, 2025
ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!

حوزه‌یران 3, 2025
باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد
زانست و تەندرووستی

باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
گرنگترین نیشانەکانی کەمی کالسیۆم لە ئافرەتاندا

گرنگترین نیشانەکانی کەمی کالسیۆم لە ئافرەتاندا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025

Recent News

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

تاوانەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەمریکا دەکرێت و گیانی فەڵەستینییەکان بەهایەکی بۆ ئەو وڵاتە نییە

حوزه‌یران 6, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020