بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماددەی کالسیۆم بۆ ژنان زۆر گرنگە، كالسیۆم یەكێكە لە پێكھاتە تەندرووستەكانی ڕۆژانە بۆ بەھێزكردنی ئێسك و ددانەكان و ڕێگرتن لە پوكانەوەی ئێسك لەدوای تێپەڕینی تەمەن، بە شێوەیەكی گشتی منداڵ پێویستی بە خواردنی ٥٠٠ ملیگرام كالسیۆم ھەیە ڕۆژانە بەتایبەتی لە تەمەنی ١-٣ ساڵیدا، بە ھەمان شێوە گەنجان و گەورەكانیش ڕۆژانە پێویستیان بە بڕی ١٠٠٠ بۆ ١٣٠٠ ملیگرام لە خواردنە كانزایەكان ھەیە. ئەم ماددەیە لە ژناندا بە تایبەتی دوای تەمەتی نائومێدی ڕوو لە کەمبوونەوە دەکات.
گرنگترینی ئەو نیشانانە بریتین لە:
شکانی ئێسک.
ئازار و هەوکردنی جومگەکان.
پێستی وشک و درز و کاڵ.
گرژبوونی ماسولکەکان و ئازار لە ماسولکەکانی ڕان و قاچەکاندا.
نەمانی ئارەزووی خواردن و دابەزینی کێش.
سڕبوونی دەست و پێ و کەمی چڕی ئێسک و زیادبوونی مەترسی توشبوون بە پووکانەوەی ئێسک.
شکانی نینۆک و لاوازی.
خراپبوونی ددان و زەردبوونی ددان و دەرکەوتنی نەخۆشی پووک.
تووشی گرژبوونی پێش سوری مانگانە و ئازار لە کاتی سوری مانگانەدا.
کەمبوونەوەی بەرگری و توشبوون بە هەڵامەت و قوڕگ و ئێشە و کۆکە.
هەستکردن بە ماندوێتی و تەمبەڵی و بە گشتی لاوازی زۆربەی کاتەکان.
کەمخەوی و نەتوانینی خەوتن بە بەردەوامی.
وشکبوونەوەی قژ و هەڵوەرینی قژ.
لە هەندێک حاڵەتدا بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە خوێنبەرەکاندا./.