بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زین بچووکترین ئەندامی بنەماڵەی نەجاڕ بوو کە لە ناوچەی دەیر بەلەح لە کەرتی غەززە ژیانی بەسەر دەبرد. لە 10 ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 هێرشێکی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی بووە هۆی شەهیدبوونی 18 ئەندامی بنەماڵەکەی کە لە نێویاندا 5 منداڵ و 3 ژن هەبوون و 23 کەسی دیکەش بریندار بوون. زین لەو کاتەدا تەنیا 2 مانگی بوو.
ماڵپەڕی Airwars ی بەریتانی کە بەدواداچوون بۆ شەڕەکان دەکات، ڕایگەیاندووە کە 3 خێزان لە بنەماڵەی نەجاڕ زیاتر لە 10 کەسیان لە دەست داوە. ئامارێکی دیکە پیشان دەدات کە بنەماڵەی نەجاڕ بە تەنیایی 393 کەسیان لە سەرەتای شەڕی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە غەززە لەدەستداوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، لە ماوەی یەک ساڵدا هێرش و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەم ناوچەیە بووەتە هۆی شەهیدبوونی 41 هەزار و 909 کەس کە 16 هەزار و 756 کەس لەوان منداڵ بوون.
لە بەرواری 15 ی ئەیلولی 2024 وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ناو و تەمەنی شەهیدانی بەم شێوەیە ڕاگەیاند، لە کاتێکدا کە ناساندنی هەزاران شەهیدی دیکە بەردەوامە.
ژمارەی ئەو شەهیدانەی ناسنامەیان ناسراوە: 34 هەزار و 344 کەس.
تێکڕای قوربانییەکانی ڕۆژانەی هێرش و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی:
شەهیدبوونی 115 فەڵەستینی لە ڕۆژێکدا.
لەم ژمارەیە: 46 کەس منداڵ، 31 کەس ژن و 38 کەس پیاون.
برینداربوونی 266 کەس لە ڕۆژێکدا.
بێسەروشوێنبوونی ڕۆژانە 31 کەس.
ئاوارەیی زۆرەملێ ڕۆژانە 5 هەزار و 430 کەس.
وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ژمارەی منداڵە شەهیدبووەکانی لە یەک ساڵی یەکەمی شەڕدا بە پێی تەمەن بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە. وێڕای ئەوەی کە هێشتا تەرمی هەزاران منداڵی شەهید لە ژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکانی غەززەدا دەرنەهێندراون:
ژێری یەک ساڵ: 710 منداڵ
یەک تا دوو ساڵ: 622 منداڵ
دوو تا سێ ساڵ: 592 منداڵ
سێ تا چوار ساڵ: 579 منداڵ
چوار تا پێنج ساڵ: 596 منداڵ
پێنج تا شەش ساڵ: 609 منداڵ
شەش تا حەوت ساڵ: 604 منداڵ
حەوت تا هەشت ساڵ: 628 منداڵ
هەشت تا نۆ ساڵ: 539 منداڵ
نۆ تا دە ساڵ: 566 منداڵ
دە تا یانزە ساڵ: 583 منداڵ
یانزە تا دوانزە ساڵ: 627 منداڵ
دوانزە تا سێزدە ساڵ: 658 منداڵ
سێزدە تا چواردە ساڵ: 663 منداڵ
چواردە تا پانزە ساڵ: 657 منداڵ
پانزە تا شانزە ساڵ: 657 منداڵ
شانزە تا حەفدە ساڵ: 730 منداڵ
حەفدە تا هەژدە ساڵ: 736 منداڵ
بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، غەززە بووەتە گۆڕستانی هەزاران منداڵ و ئەو منداڵانەش کە تا ئێستا گیانیان ڕزگار بووە، تووشی دەیان ئێش و ئازاری دەروونی بوونەتەوە و ئەمەش بەدەر لەو هەموو کارەسات و نەهامەتییەی 17 ساڵ گەمارۆی زاڵمانەی ڕژێمی زایۆنیستییە لە کەرتی غەززە.
ئامارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە ماوەی یەک ساڵ شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی کەرتی غەززە (کە هێشتا بەردەوامە)، زیاتر لە 17 هەزار منداڵ دایک، باوک یان هەر دوویان لە دەست داوە.
هەر ئەم ئامارانە پیشان دەدات کە لە یەکەم ساتەکانی ڕۆژی 26 ی تشرینی یەکەمی 2023 لانیکەم 38 کەس لە سێ جیلی بنەماڵەی ئەلئەستەل بە تایبەت 7 ژن و 20 منداڵ بە هۆی بۆردومانکردنی خانووەکانیان لە ناوچەی سەتەر لە ڕۆژئاوای خان یونس شەهید بوون.
هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە بووەتە هۆی کۆمەڵکوژکردنی تەواوی 902 خێزان و داخرانی تەواوی دۆسیەکانیان لە فەرمانگەی تۆماری باری کەسێتی. بە واتایەکی دیکە تەنانەت یەک کەس لە ئەندامانی ئەو 902 خێزانە لە ژیاندا نەماوە.
هەروەها لە نێو هەزار و 364 خێزانی فەڵەستینی لە غەززە تەنیا یەک کەس لە ژیاندا ماوە.
لە 3 هەزار و 472 خێزانیش تەنیا دوو کەس لە ژیاندا ماوە.
زیاترین ئاماری شەهیدانی غەززە پەیوەندی بەم بنەماڵانەوە هەیە:
نەجاڕ 393 شەهید.
میسری 226 شەهید.
ئەلئەستەل 225 شەهید.
عاشور 166 شەهید.
شاهین 164 شەهید.
حەمدان 151 شەهید.
ئەلمەدهون 146 شەهید.
ئەحمەد 145 شەهید.
عۆبەید 144 شەهید.
حیجازی 141 شەهید.
بەتەمەنترین شەهیدی فەڵەستینیش کەسێک بووە بە ناوی ئەحمەد محەممەد ئیبراهیم تەهراوی کە تەمەنی 101 ساڵ بووە.
هەموو ئەم تاوانانەش بە هاوکاری ڕاستەوخۆی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و لە بێدەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کراوە، واتە ئەوانەی کە بانگەشەی بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەن. ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، کوژرانی منداڵان و خەڵکی ئۆکراینا بە تاوان دەزانن، بەڵام دەڵێن ڕژێمی زایۆنیستی بۆ بەرگری لە خۆی، منداڵانی غەززە دەکوژێت. ئەمەیە ڕووی ڕاستەقینەی مافی مرۆڤ و شارستانیەتی ڕۆژئاوا بە سەرکردایەتی ئەمریکا.
ڕاستییەکی دیکە ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرجەم بەرەکانی شەڕی ناوچەکە شکستی هێناوە و شەهیدکردنی ژنان و منداڵانی غەززە و لوبنان هیچ کات نابێتە دەسکەوت بۆ ئەو ڕژێمە تاوانبارە./.