بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری ئەلیکترۆنی ڕای الیوم کە لە لەندەن نوێ دەکرێتەوە، وتارێکی لە نووسینی عەبدولباری عەتوان بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە دانیشتووانی شارۆچکە زایۆنیستییەکان بوونەتە ئامانجێکی سەربازیی ڕەوای هێزی ئاسمانی و مووشەکی خۆڕاگری ئیسلامی و وەڵامدانەوەی بەهێز و شیاوی هەوڵەکانی دوژمنی زایۆنیستی دەبێت بۆ گواستنەوەی ئەو کۆمەڵکوژییەی لە کەرتی غەززە ڕوویداوە بۆ لوبنان و هەروەها پێشەکییەک دەبێت بۆ کەتیبەکانی ڕیزوانی حزبوڵڵا بۆ دەستپێکردنی هێرشی وشکانی و ڕزگارکردنی ناوچەی داگیرکراوی ئەلجەلیل.
شایانی باسە، لێدوان و وردبینی حزبوڵڵا لە هێنانە ناوەوەی ناوی ٢٥ شارۆچکە کە بەشێکن لە ئامانجەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە و کاتی ئەم فەرمانانە لە گەڵ پەرەسەندنی بەرچاو و چۆنایەتیی هێرشەکانی باڵی سەربازیی خۆڕاگری ئیسلامی لە باشوری لوبنان و قوڵایی خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، بەتایبەتی لە شارە گەورەکانی وەک حەیفا، تەلئەبیب، سەفەد، عەکا، تەبەریا و هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی ئەلجەلیل، گرنگ و جێی تێڕامان دەبێت.
ئەم “فەرمانانە” هاوتەریبن لە گەڵ وەڵامدانەوەی یەکلایەنە بۆ سەرکردەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی کە بانگەشەی پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەن و پێش بۆردومانەکە خەڵکی بێ بەرگری غەززە و لوبنان لە گوند و شار و کەمپەکاندا پەیامێک دەنێرن بۆ ڕێگریکردن لە کوشتن و بریندارکردنی سەدان کەس و چۆڵکردنی ناوچەی خوازراو، لە گەڵ ئەم جیاوازییە بنەڕەتییەدا کە هەموو دانیشتووانی زایۆنیستی سەربازی یەدەکن و ڕێژەیەکی زۆریان چەکدار و نیمچە سەربازین.
هەڵاتنی هەزاران دانیشتوو بە هۆی مەترسی هێرشی حزبوڵڵا دەستیپێکردووە و ئەمەش بە ڕاپۆرتی میدیا و کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس پشتڕاست دەکرێتەوە.
ڕوودانی ئەمە بە مانای شکستی ئەو شەڕە دێت کە نتانیاهۆ چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دژی لوبنان دەستیپێکرد و هیچ کام لە ئامانجەکانی مسۆگەر نەبووە، بەتایبەتی درووستکردنی ناوچەیەکی سنوریی جێهێڵراو بە درێژایی سنورەکانی لوبنان و چەکداماڵینی حزبوڵڵا هێزەکان لەم ناوچانەدا دەمێنێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، یەکێک لە ڕووداوە سەیر و سەرنجڕاکێشەکان لە هەمان کاتدا لە گەڵ فەرمانی چۆڵکردنی نیشتەجێبوونی زایۆنیستی نیشین، پەرەسەندنی بەرچاو و چۆنایەتیی هێرشەکانی خۆڕاگری ئیسلامی لە لوبنان و وردبینی لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە ئازاکانی ئەم هێزانەیە کە نەک هەر بووە هۆی زیادبوونی بەرچاو لە زیانەکانی مرۆیی و ماددی سەربازیدا، بەڵکو لە هەمان کاتدا دوو پێشهاتی گرنگ ڕوویاندا:
یەکەم: ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی کە ڕۆژی یەکشەممە 27 ی تشرینی یەکەم لە لایەن تێکۆشەرێکی عەرەبی فەڵەستینی نیشتەجێی شارۆچکەی قەلانسەوا لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لە ساڵی ١٩٤٨ لە نزیک بنکەی گلیلۆت و بارەگای مۆساد و یەکەی هەواڵگری “٨٢٠٠” لە نێو دڵی تەلئەبیب و لە ئەنجامدا ٧ سەربازی داگیرکار کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەس بریندار بوون (لە نێو بریندارەکان ٢٠ سەرباز و ئەفسەری ئیسرائیل بوونیان هەیە) و ئەمەش بەو مانایەیە کە گەلی فەڵەستین لەم ناوچانە پشتیوانی خۆیان بۆ گەلەکەیان لە غەززە و لوبنان بەهێزتر کردووە.
دووەم: بێ بایەخی هێرشی لاواز و بێ ئەنجام و بە تەواوی نمایشکاریی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە (26 ی تشرینی یەکەم) بۆ سەر ئێران، کە بە کاردانەوەی بەرگری ئاسمانی و وشکانی ئێران بە کارامەیییەکی زۆر بەرز و لە ئاکامدا وەڵامی درایەوە، ڕژێمی زایۆنیستی شکستی هێنا لە گەیشتن بە هیچ کام لە ئامانجەکانی.
ئێمە بە هیچ شێوەیەک زیادەڕەویمان نەکرد کاتێک لە بابەتەکانی پێشوودا گوتمان نتانیاهۆ و سەرکردەکانی ئەم ڕژێمە، وەک گاڵانت (وەزیری شەڕ) و هەروەها هالیڤی (فەرماندەی سوپا) لە بڕیارەکەیان بۆ تیرۆرکردنی شەهیدانی وەک سەید حەسەن نەسروڵڵا و نوخبە سەربازی و سیاسییەکانی خۆڕاگری ئیسلامی پەشیمان دەبنەوە و ئەو تاوانانە بەرۆکیان دەگرێتەوە. لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە نێو ڕیزەکانی نایەکگرتووی سەربازیی داگیرکاری زایۆنیستیدا لە لایەن هیزەکانی حزبوڵڵا و لە ژێر سایەی ئاڵای خۆڕاگریدا، زیانی گەورە و بەردەوامیان بەخۆوە بینی. فشارەکان وایکردووە ژنڕاڵە زایۆنیستەکان هانی هالیڤی بدەن تا ڕایبگەێنێت ڕەنگە لە ماوەی یەک دوو هەفتەدا شەڕی لوبنان کۆتایی بێت و ئەم ڕۆژانەی داهاتوو بەڵگەن لە سەر شکستی پڕۆژەی زایۆنیستی لە لوبنان./.