بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە وەزارەتی نەوت ئەو گرێبەستانەی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و غاز و بلۆکەکانی گەڕان لە چەندین پارێزگا لە گەڵ کۆمپانیاکانی براوەی تەندەرەکان واژۆ کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە پرۆسەی پەرەپێدانی ئەم کێڵگانەدا نزیکەی 800 بۆ 850 ملیۆن پێی سێجا غاز و 750 هەزار بەرمیل نەوت بۆ توانای وەبەرهێنانی عێراق زیاد دەبێت.
عەبدولغەنی ڕایگەیاند کە وەزارەتی نەوتی عێراق پلانی بەرفراوان و هیوابەخشی هەیە بۆ پەرەپێدانی بلۆکەکانی گەڕان و کێڵگە دۆزراوەکانی گەشەنەکردوو لە پێناو زیادکردنی یەدەکی نەوت و غاز.
یەدەکی نەوتی خاوی عێراق دەگاتە 153 ملیار بەرمیل و یەدەکی غازی ئەم وڵاتەش دەگاتە 127 ترلیۆن پێی سێجا./.