بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری مید ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە بازاڕی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی عێراق ڕوبەڕوی پاشەکشەی لەسەدا 5.9 بووەتەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا پێوەرەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکان لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس زیادیکردووە، بە تایبەت لە 13 ی ئەیلول تا 11 ی تشرینی یەکەم، بەڵام ئەو پێوەرانە لە وڵاتی عێراق ڕوبەڕوی کەمبوونەوە و چەقبەستن بووەتەوە.
ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە پاشەکشەی لە سەدا 5.9 ی عێراق بە واتای ئەوەیە کە عێراق 23 ملیار لە بەهای پرۆژەکانی لە دەست داوە.
گۆڤارە بەریتانییەکە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە گەشەی بەهای پرۆژەکان لە وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس گەیشتووەتە 10 ملیار دۆلار بە هۆی هەڵکشانی پرۆژەکانی دوو وڵاتی سعوودیە و ئیمارات./.